له خۆپیشاندانه‌که‌ی ئه‌مڕۆی شاری سه‌ید سادق ئۆتۆمبیلی قائیمقامی شاره‌که له‌به‌رده‌م بینایه‌ی قائیمقامدا سوتێنراو پارێزگاری نوێی سلێمانی و ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتار که بۆ مه‌راسیمی ساڵانه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانه چووبوونه ئه‌وێ رێگایان لێ گیراو له رێگای شانه‌ده‌ریه‌وه شاره‌که‌یان جێهشت.
ئه‌مرۆ له ساڵیادی خۆپیشاندانه‌که‌ی سه‌ید سادق و شه‌هیدکردنی یڕیار حه‌سه‌ن له‌و شاره مه‌راسیمی چوونه سه‌ر گۆرستان و پێدانی چه‌ند خه‌ڵاتێک به ڕێوه‌چوو، به‌ڵام هاوکات ژماره‌یک گه‌نجیش ده‌ستیان به خۆپیشاندان کرد‌و به خۆپیشاندان چوونه ناو جه‌رگه‌ی شاره‌که.
مه‌راسیمه فه‌رمییه‌که‌ی ساڵیادی خۆپیشاندانه‌که‌و شه‌هدی بڕیار به هێمنی به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام خۆپیشاندان گه‌نجانی شاره‌که گیروگرفتی لێکه‌وته‌وه‌و بینایه‌ی قائیمقامیه‌ت و پۆلیس ئاسایش به‌ر به‌ردران و زیانێکی زری لێ که‌وته‌وه.
خۆپیشانده‌ران ئۆتۆمبیلێکیان له‌به‌رده‌م بیانیه‌ی قائیمقامدا سووتان که به‌پێی هه‌ندێک زانیاری ئۆتۆمبیلی قائیمقامه.
پۆلیسیش بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران، گازی فرمێسک رێژیان رشت.
دواتر خپیشانده‌ران رێگای سلێمانی - سه‌یدسادق – هه‌ڵبه‌جه‌یان گرت، له ئه‌نجامی ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه ئه‌و وه‌فده باڵایه‌ی پارێزگاری نوێی سلێمانی و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له لیسته جیاجیاکانی په‌رله‌مان که هاتبوون بۆ مه‌راسیمه‌که، رێگایان لێ گیراو هه‌ندێکیان به‌ناچاری له رێگای شانه‌ده‌ریه‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆ سلێمانی.