ئه‌و داوایه‌نای که ساڵی پار خه‌ڵکی سه‌یدسادق له پایدا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و چه‌ند رۆژێک خۆپیشاندانیان کرد، له‌ئه‌نجامدا گه‌نجێک بووه قوربانی و به‌ده‌یانی تر برینداربوون و دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌ت زه‌ره‌رێکی زۆری لێکه‌وت، پاش ساڵێک هه‌ندێک له‌و داواکارییانه جێبه‌جێکراون و هه‌ندێکی گرنگیان ماون.
به‌رپرسێکی باڵا له سلێمانی که نه‌یویستی ناوی ئاشکرا بکرێت و ئاگای له کێشه‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که کێشه‌کانی خه‌لكی سه‌ید سادق هه‌ندێکیان چاره‌سه‌رکراون، " به‌ڵام سه‌ره‌کییه‌کان چاره‌سه‌ر نه‌کراون".
ئه‌و وتی " حکومه‌ت بڕیاری داوه 40 ملیار خه‌رج بکرێت بۆ بواری خزمه‌تگوزاری و هه‌ندێک پرۆژه له شاره‌که‌دا، بڕیاره‌که دراوه، به‌ڵام گرفته‌که هه‌رێم کێشه‌ی دارایی گه‌وره‌ی هه‌یه‌و جێبه‌جێنه‌کراوه".
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌پرسه وتی "یه‌کێک له داواکاریه‌کانیان کردنه‌وه‌ی کۆلیژێک بوو، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئه‌و کۆلیژه‌ی کردۆته‌وه‌و ئه‌مساڵ ده‌وامی تیدا ده‌کرێت".
سه‌باره‌ت به‌و داوایانه‌ی جێبه‌جێنه‌کراون، سه‌رچاوه‌که وتی " که‌یسی بڕیار حه‌سه‌ن چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیرکران، به‌ڵام هه‌ر چواریان ئازاد کران".
ئه‌و وتی " کاره‌سات ئه‌وه‌یه تا ئێستا ئه‌و دۆسیه‌یه له له ته‌میزه‌و له‌وه‌ش کاره‌سات تر، تا ئێستا بڕیار حه‌سه‌ن محه‌مه‌د به شه‌هید دانه‌نراوه، تا پێگه‌و مافی شه‌هیدانه‌ی هه‌بێت".
سه‌باره‌ت به تاپۆکردنی زه‌ویه بێ تاپۆکان، ئه‌و به‌رپرسه وتی " هێشتا ماسته‌ر پلانی شاره‌که ته‌واو نه‌بووه، ئه‌و کاره‌ش نه‌کراوه، هه‌رچه‌نده ئه‌م کێشه‌یه زۆۆر قورسه، به‌ڵام حکومه‌ت ده‌یتوانی هه‌ندێکیان بکات".