هۆشداری هاتنی لافاو و گێژەڵووکەی تۆرنادۆ لە رۆژانی داهاتوو دەدرێت

شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات لە رۆژانی داهاتوودا ئەگەری دروستبوونی هەورە بروسکە و لافاوی خێرا و مەترسیدار لە هەرێمی کوردستان دەکات.

ئاراز جەبار، شارەزای کەشناسی پێشبینی دەکات "شەپۆلێکی بەهێزی باران لە ئاردایە لە ١٢ی مانگەوە تا ٢٤ی مانگ ، ئێستا لە نەخشەکاندا هەردوو رۆژانی ١٥ و ١٦ی مانگ بەناجێگیرترین ماوە دەردەخات کە لەو دوو رۆژەدا بارستە هەوایەکی زۆر شێدار ناوچەکانمان دەگرێتەوە".

بە پێی پێشبینییەکە "لەماوەی ئەو دوو رۆژەدا پێویستە هەموو لایەک ئاگاداربن هەموو ئەگەرێک کراوەیە بۆ دروستبوونی هەورە بروسکەی توند و لافاوی خێرا و مەترسیدار ، دابارینی تەرزە بە قەبارەی گەورە ، دروستبوونی گێژەڵوکەی گەورە Tornado لە شوێنانەی ناوەندی دروستبوونی هەورە سوپەرسێلەکان ئەبن ، دابەزینی بای توند Downburst کە ئەویش مەترسیدارە هەرچەندە کورت خایان و کتوپر دروستەبێت'.

ناوبراو هەروەها دەڵێت "پێشبینی هاتنی گەردەلولێکی بەرفراوانی خۆڵبارینیش ئەکرێت هەر لەگەڵ ئەو سیستەمەدا کە لەباکوری ئەفریقاوە دێت وەک ئەوەی ئێستا چاوەروان کراوە خۆڵبارینەکە زۆر چر ئەبێت و پێشبینی دەکرێت سەرجەم ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بگرێتەوە واتا لەگەڵ ئەو دۆخە ناجێگیر و باران و تەرزە و هەورە بروسکەدا ١٥ و ١٦ ی مانگ خۆڵبارانێکی چریشمان ئەبێت کە وەک ئەوەی دەرکەوتووە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا چرترین و فراوانترین شەپۆلی خۆڵبارین ئەبێت بۆ سەر ناوچەکە .. والله اعلم" .




PM:09:42:10/03/2026