دەیان چەكداری داعش لە شەنگال كوژران

بەهۆی بۆردومانی فرۆكە جەنگییەكانی هێرشی هێزەكانی پێشمەرگە لە قەزای شەنگال دەیان چەكداری داعش كوژران.

سەرچاوەیەكی  سەربازیی لە شەنگال بە سپی میدیای راگەیاند لەسەر لەبەیانی ئەمرۆ فرۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان چەندین ناوچەیان لە قەزای شەنگال بە چڕ بۆردومان كرد كە بەهۆیەوە زیاتر لە 20 چەكداری داعش كوژران.

هاوكات چەكدارەكانی داعش بەیانی ئەمرۆ ویستویانە هێرش بكەنە سەر هێزی هاوبەشی پاراستنی شەنگال كە لەلایەن ئەو هێزانەوە بەتوندی وەڵام دەدرێنەوە‌و ژمارەیەكیان لێ دەكوژرێت‌و بریندار دەبێت‌و ناچار بە پاشەكشە دەبن.

له‌ شه‌نگال پێکدادانه‌کان به‌ توندی به‌ڕێوه‌ده‌چن، به‌پێی دوایین زانیارییه‌کان له‌ شه‌ڕێکدا له‌و ناوچه‌یه‌ 17 چه‌ته‌ی داعش ده‌کوژرێن و چه‌ندین برینداریشیان لێده‌که‌وێته‌وه‌.



PM:02:06:03/01/2015