بەهۆی پێشبینییەکان بۆ زیادبونی رێژەن بارانبارین لەمشەودا، بەڕێوەبەرێتی بەرگری شارستانی ئاکرێ داوا لەو هاوڵاتییانە دەکات کە ماڵەکانیان نزیک دۆڵ و شوێنە نزمەکانە، ئەمشەو ماڵەکانیان چۆڵ بکەن، بەتایبەت لەهەردوو گەڕەکی شۆڕش و ئاڵەیی.
ئەمشەو ١٥ ی ئادار بەڕێوەبەرێتی بەرگری شارستانی ئاکرێ لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، تاکو کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، رێژەیەکی زۆری باران لەقەزاکە باریوە و بەهۆیەوە ئاستی ئاو لەچەند شوێنێک بەرزبوەتەوە، پێشبینی دەکرێت ئەمشەو رێژەی دابارین زیاتر بێت.
بەرگری شارستانی ئاکرێ باسی لەوەشکرد، لەبەر بەرژەوەندی پاراستنی ژیان و ماڵ و موڵکی هاوڵاتییان، چەند داوایەکیان لە هاوڵاتییانی ناوچەکە هەیە، کە بریتین لەمانە:
١-ئەو ماڵانەی لەنزیکی چەم و دۆڵەکانن ئەمشەو جۆڵ بکرێن، یاخود زۆر هۆشیار بن لەئەگەری بەرزبونەوەی ئاستی ئاو، هەروەها دڵنیابن لەوەی رێگای یەدەگ هەیە بۆ حاڵەتی فریاگوزاری، بەتایبەت لەهەردوو گەڕەکی شۆڕش و ئاڵەیی لە سەنتەری قەزای ئاکرێ
٢-هەرکاتێک ئاوی باراناو چوە ناو ماڵێکەوە، دەستبەجێ کارەبای ماڵەکە بپڕێنێت و دانیشتوانەکەی بچنە شوێنێکی بەرز
٣-ئەگەر بۆ کاری زەرور نەبێ نەچنە دەرەوە
٤-ئۆتۆمبێلەکانتان لەشەقام و کۆڵانێکی بەرز دابنێن، بۆ ئەوەی لەمەترسی ژێرئاوکەوتن بەدور بن
5- ئاگاداری ئاژەڵ و پەلەوەرەکان بن و لە ڕێڕەوی ئاوی بارانباو دوربن