ئەمڕۆ رێوڕەسمی رێزگرتن لە یادی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە بەڕێوەچوو و بۆ یەكەم جار لە حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان رێوڕەسمێك بەم بۆنەیەوە بەڕێوەچوو.
ئەمرۆ ١٦ی ٣، یادی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە لە هەڵەبجە و شارەكانی هەرێم و شاری حەسەكە لە رۆژئاوای كوردستان و ئامەد لە باكوری كوردستان بەرز راگیرا.
پاش ئەوەی كە بۆ یەكەمجار پارێزگارێكی كورد لە شاری حەسەكە دەستی بەكار كرد ئەمڕۆ بۆ یەكەمجار لە رێوڕەسمێكدا یادی قوربانیانی هەڵەبجە بەرز راگیرا.