فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە کە لە سبەینێ پێنج شەممە ١٩ ئادار ٢٠٢٦ تا یەک شەممە، ٢٩ ئاداری ٢٠٢٦، پشووی فەریمی دەبێت.
چوار شەممە، ١٨ ئادار ٢٠٢٦، فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند "بەبۆنەی هاتنی جەژنەکانی ڕەمەزان و نەورۆز و بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەی پێنج شەمم ١٩ئادار ٢٠٢٦ تا ڕۆژی یەک شەممە ٢٩ ئاداری ٢٠٢٦ لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێ".
"هاوکات لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، دەوام بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت"، فەرمانگەی میدیا و زانیاری وا دەڵێت.
ئەم ئێوارەیە وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە سبەینێ تەواوکاری مانگی ڕەمەزانە وهەینی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.