سوپای پاسداران هۆشداریی دەداتە دانیشتوانی هەرێم

سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بە هەردوو زمانی فارسی و کوردی هۆشدارییەک بۆ دانیشتوانی هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە.

لە پەیامەکەدا کە لە کەناڵی تێلێگرامی سوپای پاسداران بڵاوکراوەیەوە هاتووە "بۆ پاراستنی گیانی خۆتان ناوچەكانی سورداش، بنکەی هەریر، کۆیە، دێگەڵە، ناحیەی خەبات چۆڵبکەن چونکە ئەو ناوچانە دەکەینە ئامانج و گروپەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لێ نیشتەجێن".






PM:05:30:19/03/2026