بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە راگەیەنراوێکدا دۆخی ٢٤ ساعەتی بەنداوەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.
دۆخی ٢٤ سەعاتی بەنداوەکان بەمشێوەیە بوو:
هەردوبەنداوی دوکان و دەربەندیخان لە٢٤سەعات ٢٤٢ ملیۆن م٣ ئاویان تێ هاتوە.
دوکان: ٨٣ سم و دربندیخان ٣٠سم، ئاستیان بەرزبۆتەوە.
بەنداوی دهۆک: ٢.٥ ملیۆن م٣ داهاتی هەبووە و ١ م بەرزبۆتەوە.
بەنداوی گۆمەسپان: نیو ملیۆن م٣داهاتی بو.
بەنداوە بچوک و ناوەندەکان: پڕ بون.
ئاشکراشی کردووە کە ئەمڕۆ بەردانەوەی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان زیاتر دەکرێ و دەڵێت" جەخت لە راگەیەنراوی پێشوترمان دەکەینەوە کە بەهۆی زیادبوونی ئاوەوە لە سیروان و کەناراوەکانی خواروی بەنداوەکان دوربکەونەوەو خۆیان بپارێزن.