کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو راگەیەنرا

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و لە ئەمڕۆ ئێوارەوە بارانبارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە  ئاسمانی هەرێم لەنێوان نیمچە هەور و پەڵەهەور دەبێت ئەگەری نمەبارانی کەمی پچرپچر هەیە لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم  دا وە  لە کاتەکانی دوایی نیوەرۆ تاکو ئێوارە لە   سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ وە ناوچە سنووریەکانی ئەم دەڤەرە  کەمێک  زیاتر دەبێت پاشان کەشەکە  تارادەیەک سەقامگیر دەبێتەوە و کەمێک بەرز   دەبێتەوە بە ( ١- ٣ )  بەراوورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر ١٧ پلەی سیلیزی 
پیرمام ١٥ پلەی سیلیزی
سۆران ١٣ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران ٤ پلەی سیلیزی 
سلێمانی ١٤ پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ ١٦پلەی سیلیزی
دهۆک ١٥ پلەی سیلیزی
زاخۆ ١٦ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : ١٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان  : ١٩ پلەی سیلیزی

ئاشکراشی دەکات کە سبەی سێ شەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت, بۆ کاتەکانی نیوەرۆ نمە باران هەرێم دەگرێتەوە سەرەتا لەناوچەکانی رۆژهەلات سنووری گەرمیان وەپارێزگاکانی هەڵەبجەو سلێمانی دەست پێ دەکات پاشان بۆ کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ کاریگەری درێژدەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکاندا, و هەروەها بەفرێکی کەم لەناوچە سنووریەکانی باکووری رۆژهەلات دەبارێت. دابارین لەزۆربەی ناوچەکان بەشێوەی نمەباران دەبێت کاریگەری لەناوچە سنووریەکانی رۆژهەلات زیاتر دەبێت, شایانی باسە کاریگەری ناجێگیری ئاسمان بۆ رۆژی چوارشەممە بەردەوامی دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر ١٣ پلەی سیلیزی 
پیرمام ١١ پلەی سیلیزی
سۆران ١٣ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران ٤ پلەی سیلیزی 
سلێمانی ١٤  پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ ١٤ پلەی سیلیزی
دهۆک ١٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ ١٧ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : ١٦ پلەی سیلیزی
گەرمیان  : ١٦ پلەی سیلیزی




PM:01:11:23/03/2026