باپیرەیەکی ئەمەریکی، لەفلۆریداوە بۆ جەنگ دەچێتە ناو یەپەگە
Dean Parke
پیاوێكی تەمەن 49 ساڵی ئەمەریكی كە ئێستا لەبەرەكانی شەڕ دژی داعش لە رۆژئاوای كوردستانە دەڵێت "خوای پێگوتم دژی داعش چەك هەڵگرم".
ئەو كە وەرزشوان و ڕاهێنەری سەردەریا بوە، لەکەنارە ئاویەکانی کۆستاریکای فلۆریدا. ئێستا چۆتەنێو گروپی شێرەکانی رۆژئاوا، کەلەجەنگاورە شەڕکەرە بیانیەکان، لەڕۆژئاوای کوردستان پێک هاتوە، بۆ شەڕکردن دژی داعش و سەر بەYPGیە.
Dean Parke، کەپێشتر هیچ شارەزاییەکی سەربازی نەبوە، لەدیمانیەیەکدا لەگەڵ MailOnline دەڵێ، گوێم لێبو خودا پێگوتم، چەک دژی داعش هەڵبگرە. دوای ئەوەی ڕاپۆرتی جەرگبڕی تەلەفیزۆنەکانم بینی، کەچۆن هاووڵاتیانی یەزیدی لەدەست ترس و تۆقاندن، ڕویان لەسەر چیای سنجارکردبو. ئەو پاپیرە ئەمریکیە، کەوەرزشوان و ڕاهێنەری دەریایی بوە، وازی لەئاو و هەوای خۆشی سەرکەنارە ئاوییەکانی فلۆریدا هیناوە. ئێستا وەک خۆی دەڵێ، ڕاهێنانی سەربازی پێدەکرێ لەلایەن یەکینەکانی پاراسنی گەل YPJ.
من لەراستیدا لەڕووی جەستەییەوە نەخۆش بووم، لەخۆمەوە هاوارمدەکرد، هەرگیز پێشتر ئەوە ڕووی نەدابولەمن، دوای بینینی دیمەنە جەرگبڕەکانی سەرچیای سنجار. کاتێک منداڵەکان بۆ نان و ئاو دەگریان و هەلیکۆپتەرەکان خۆراکیان بۆ بەردەدانەوەو ڕزگاریان دەکردن. ئەوجەنگاورە ئەمریکیە بە MailOnline وەها ڕاگەیاندەوە. بۆئەو بڕیارەی، ئەوساتەبوە کەژیانی تێدا گۆڕاوە. دوای جێێهێشتنی خێزان و هاوڕێیانی و تەنانەت سەگە ئەڵمانیەکەی لەدوای خۆی. دوای سەفەرکردنی بەڕێگای ئیستەنبوڵ و داتر بۆ هەرێمی کوردستان لە ٢٨ی ئۆکتۆبەر. پاش پێنج ڕۆژ ئەو گەیشتۆتە لای جەنگاورەکوردەکان لەڕۆژئاوا.
ئەو زیاتر بەMailOnlineی گوتوە، چاوەڕوانیکردوە، تابزانێت ئایە بڕایارێکی دروستی داوە بۆئەو جەنگە یان نا. تائەوکاتەی گەیشتۆتە ڕۆژئاوا ئەوکات بنەماڵەکەی ئاگادارکردوە. Parkerلەپۆستێکی فەیسبوکدا ئاشکرایکردوە، لەشارۆچکەیەکی بچوکی نزیک سنوری تورکیا، دەستی کردوە بەڕاهێنان لەلایەن YPGوە.
جەنگاوەرەکەی نێو گروپی شێرەکانی رۆژئاوا دەڵێ، کوردەکان مرۆڤی سەرسامکەرن، بۆیە من نزایان بۆ دەکەم. لەوەتەی ئەو ڕاهێنانی سەربازی دەکات، هەوڵی باشی خۆی دەدات بۆفێربونی زمانی کوردی. ئەوەشی ڕاگەیاندوە، زۆرینەی کوردەکان کەمێک زمانی ئینگلیزی دەزانن و زۆرێک لەوانەش لانی کەم بەدوو زمان یان زیاتر دەتوانن قسەبکەن. ئەوپەسنی کورددا دەڵێ، من لەدەستێکی سەلامەتدام. دوای تەواوکردنی ڕاهێنانەکانم دەچمە هێڵی پێشەوەی شەڕ . ڕەنگە من لێرە نیشتەجێبم و ژیان لێرەبکەم. کوردەکان زۆربەخشندەو میهرەبانن، من هەرگیز دیدەنی خەڵکی وەها بەڕێزم نەکردوە پێشتر.
بریتانیا: کاوە ڕەش
PM:02:58:04/01/2015