بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، بەرپرسی بەشی پێوەندییە گشتییەکانی سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" کۆمەڵێک لە لایەنگرانی ڕژێمی زایۆنیستی بە بەکارهێنانی مووشەکی سەرزەوی بۆ سەرزەوی لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر کردە ئامانج".
دەشڵێت" ناوچەی ئامانجدار لە فڕۆکەخانەی هەولێر یەکێکە لە ناوەندە سەرەکییەکانی پشتیوانی و فەرماندەیی بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی ئەمریکا، کە ئامێر و سەروەت و سامانی سەربازی بەرفراوانی تێدایە و هەڵیدەگرێت. ئەم ناوچەیە بارەگای گروپێکە کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بەرپرسیارن لە ناسەقامگیرکردنی سنوورەکانی ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژئاوای ئێران."
ئەمە لە کاتێکدایە کە کاتژمێر ١:٥٠ خولەکی نیوەشەوی ٢٤ی ئازار، هێرشی مووشەکی بالیستی جیاواز کرانە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە بارەگای فیرقەی حەوتی فەرماندەیی دەڤەری یەکی پێشمەرگە لە سپیلک لە سنووری سۆران و لە کاتژمێر ٢:٥٠ خولەک هێرشێکی دیکە کرایە سەر فیرقەی پێنجی پیادەی هێزی پێشمەرگە لە گوندی کەڵەکینی خەلیفان و شەش پێشمەرگە شەهید بوون و ٣٠ پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون.