بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند'' بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی ئاداری ٢٠٢٦، ئاسمانی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت و پێشبینی دەکرێت نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان ببارێت، کە هەندێک جار لەگەڵیدا تەزرە و هەورە تریشقە دەبێت.''
بەپێی پێشبینییەکان، لە کاتەکانی شەودا ڕێژەی دابارین لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان زیاتر دەبێت و مەترسیی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لەو ناوچانە لە ئارادایە، هاوکات لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتیش ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم هەیە.
سەبارەت بە پلەکانی گەرما و دۆخی با، کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و خێرایی با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کم/ک دەبێت، بەڵام لە هەندێک کاتدا چالاک دەبێت بۆ سەرووی ٣٥ کم/ک.
بۆ سبەی هەینی ٢٧ـی ئاداری ٢٠٢٦، پێشبینی دەکرێت ئاسمان بە هەوری تەواوی بمێنێتەوە و نمەباران لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوام بێت، بەڵام لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەریی شەپۆلەکە لە زۆربەی شوێنەکان لاواز دەبێت تەنها لە سنووری پارێزگای سلێمانی و گەرمیان نەبێت کە بارانبارین تێیاندا بەردەوام دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر ١٢ پلەی سیلیزی
پیرمام ٩ پلەی سیلیزی
سۆران ١٠ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران ٤ پلەی سیلیزی
سلێمانی ١١ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ ١١ پلەی سیلیزی
دهۆک ١١ پلەی سیلیزی
زاخۆ ١٢ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٢ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ١٥ پلەی سیلیزی