گەنجێک لافاو بردویەتی و تا ئێستا بێسەروشوێنە

‌محەمەد عوسمانە

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک بە میدیاکانی راگەیاندوە کە گەنجێکی پارێزگاکە ویستویەتی بە ماتۆڕسکیلەوە بپەڕێتەوە و ئاو بردویەتی.

پێنج شەممە، ٢٦ ئادار ٢٠٢٦، عامر شوانی، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند " هاوڵاتیانی ناحیەی لەیلان ئاگاداریان کردینەوە کە گەنجێکیان بینیوە ویستوویەتی بە ماتۆڕەکەی بە نێو ئاوەکەدا تێپەڕێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئاوەکە بەخوڕ بووە و لافاو دروستبووە، بردوویەتی".

وتەبێژی پۆلیس باسی لەوەشکردوە کە "تیمەکانمان نێردراونەتە شوێنی رووداوەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئاسەوارێکی گەنجەکە دیار نییە و لێکۆڵینەوە و گەڕان بەردەوامە".

بە پێی زانیارییەکان ئەو گەنجە ناوی محەمەد عوسمانە و تەمەنی ٢٥ ساڵە. دانیشتووی گەڕەکی شۆریجەیە و بەیانیی ئەمڕۆ بە ماتۆڕەکەیەوە کەوتووەتە ناو لافاوەکەوە.




PM:04:14:26/03/2026