لە پەیامێکیدا بۆ پارتی و حزبەکانی تر سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وتی" ئەوەی دژی رێککەوتنەکەی نەوەی نوێ و یەکێتییە تەنها پارتی و ئەو حزبانەیە کە سەر بە پارتین".
ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی ئازاری ٢٠٢٦، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان ئاشکرای کرد، پارتی دەیەوێت هەرچی جومگەکانی وڵاتە بەدەست خۆیەوە بێت و نەوت بفرۆشێت پارەکەی نەگەڕێنێتەوە بۆ حکومەت و حەزدەکات هەموو دامەزراوەکان بە دەست خۆی بێت و پەرلەمان نەبێت و کەسیش لێی نەپرسێتەوە.
وتیشی" کە من بێدەنگ بم هەموو هێزە ناڕازیی و بەناو ناڕازییەکانیش بێدەنگ دەبن کە قسەش دەکەم هەموویان قسە بە ئێمە دەڵێن لەبری بە یەکێتی و پارتی بڵێن".
شاسوار عەبدولواحید دەشڵێت "رۆژانە لە بەغداوە ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت دێتە هەرێمی کوردستان بۆی بکرێت بە بەنزین و لیتری بدرێت بە ٤٥٠ دینار، بەڵام نەکراوە و دەدزرێت، فراکسیۆنەکەمان لە بەغدا کار بۆ گێڕانەوەی ئەو نەوتە دەکات".