کەشناسی پێشبینی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ ئەمڕۆ دووشەممە 30-3-2026 و سبەینێ سێشەممەی بڵاوکردەوە.

بە پێی پێشبینییەکە ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکاندا لەگەڵ دابارینی نمە باران لەزۆربەی ناوچەکان وە هەروەها کەمێک بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە سنووریەکاندا, لەکاتەکانی نیوەرۆ تاکو ئێوارە ئەگەری تاوە باران و بروسکە هەیە لەناوچە جیاجیاکاندا وەک ( سنووری پارێزگای دهۆک وە پارێزگای هەولێر و سنوری ئیدارەی گەرمیان).

پێشبینی دەکرێت؛ تاکو کاتەکانی ئێوارە بەشێوەی پچرپچر بەردەوامی ببێت لەگەل ئەگەری تەرزە لەم سنوورانە. بۆ کاتەکانی درەنگانی شەو کاریگەری دابارین بەلاوازی دەمینێتەوە لەناوچە جیاجیاکان.

پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە بە ( ١- ٣ ) بەراوورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.

کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمرۆ بم جۆرە پێشبینی دەکات:

هەولێر ١٦ پلەی سیلیزی

پیرمام ١٢ پلەی سیلیزی

سۆران ١٢ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران ٤ پلەی سیلیزی

سلێمانی ١٣ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ١٤ پلەی سیلیزی

دهۆک ١٢ پلەی سیلیزی

زاخۆ ١٢ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ١٢ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ١٨ پلەی سیلیزی

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی کەشوهەوای سبەی سێ شەممە ٣١ - ٣- ٢٠٢٦ بەم جۆرە پێشبینی دەکات: ئاسمان لەنیوان هەور و نیمچە هەور دەبێت , لەگەڵ دابارینی نمە باران لەناوچە جیاجیاکاندا , لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ ئەگەری تاوە باران و بروسکە لەناوچەکانی سنووری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و کەرکوک وە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەکرێت, شایانی باسە لەم جۆرە کەشە ئەگەری تەرزە بارین دەکرێت . پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە کەش بەگشتی سەقامگیر دەبێتەوە ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت.


پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر ١٣ پلەی سیلیزی

پیرمام ١٦ پلەی سیلیزی

سۆران ١٣ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران ٢ پلەی سیلیزی

سلێمانی ١٢ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ ١٤ پلەی سیلیزی

دهۆک ١٣ پلەی سیلیزی

زاخۆ ١٤ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ١٣ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ١٧ پلەی سیلیزی




AM:11:20:30/03/2026