ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز هەواڵێکی بڵاوکردوەتەوە لە بارەی هێرشکردنە سەر بارەگایەکی سوپای تورکیا لە سنوری ناحیەی بامەڕنێ لە پارێزگای دهۆک.
سێ شەممە، ٣١ ئادار ٢٠٢٦، لە هەواڵەکەدا هاتووە "هێرشەکە لە ڕێگەی دوو درۆنەوە ئەنجامدراوە بۆ سەر بارەگای سەربازیی بامەڕنێ لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی سەربە پارێزگای دهۆک، یەکێک لە درۆنەکان لەناو حەوشەی بارەگاکە و ئەوەی دیکەیان بەر بەشێکی تەلاری بارەگاکە کەوتووە و تەقیونەتەوە".
سەبارەت بە کاتی هێرشەکە ئاماژە بەوە کراوە کە "درۆنی یەکەم لە کاتژمێر ٧:٢٠ـی خولەکی بەیانی و دووەمیش دوای پێنج خولەک ئاراستە کراون، تا ئێستا زیانە گیانی و ماددییەکانی ئەم هێرشە بە وردی نەزانراوە".
تا بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە نەگرتۆتە ئەستۆ و وەزارەتی بەرگری تورکیاش هیچ ڕونکردنەوەیەکی بڵاونەکردوەتەوە