ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە بەڕێگای نایاسایی لەباربردنی کورپەلە و منداڵیان ئەنجام داوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە،٢ـی نیسانی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، کە بەڕێگای نایاسای هەڵساون بە لە بار بردنی منداڵ، بۆیە بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر هەرسێکیان دەستگیر کران.
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوە داوە، تۆمەتبارەکان بەبێ رەزامەندی پزیشک و رێنماییە تەندروستی و یاساییەکان، بە بەکار هێنانی دەرمانی تایبەت، هەڵساون بە لەبار بردن و کوشتنی دوو کۆرپەلەی دوانە.
هەروەها ئاشکرای کردووە، یەکێک لە تۆمەتبارەکان دایکی کورپەلەکانە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان ئاراستەی دادگا کراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.