وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد کە فەرماندەی موشەکی بالیستی ئێرانیان لە کرماشان کوشتوە و دەڵێت "بەئامانجکردنی ژێرخانی پیشەسازی موشەکی دوور مەودای رژێمی ئێران چڕتر دەکەینەوە".
پێنج شەممە، ٢ نیسان ٢٠٢٦، ئیفی دێفرین، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند "موکرەم عەزیمی، فەرماندەی سیستەمی مووشەکی بالیستیمان لە کرماشانی ئێران کوشتووە، بەردەوامین لە لێدانی دامەزراوەکانی دروستکردنی موشەک و سەرجەم پێکهاتەکانی پیشەسازییە سەربازییەکانی ئێران، توانیومانە تەواوی پێکهاتەکانی پیشەسازییە سەربازییەکانی ئێران لەناوببەین".
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکرد کە "ڕۆژانی سەرەتای جەنگ ئێران بە هەڵدانی ١٠٠ موشەک دەستیپێکرد، ئێستاش زۆرترین توانای ١٠ موشەکە لە رۆژێکدا.
وتەبێژەکەی سوپای ئیسرائیل وتیشی "هێرش دەکەە سەر سیستمی ئابوریی رژێمی ئێران و بارەگاکانمان تێکشکاندووە، کە بۆ گواستنەوەی پارە لە ئێرانەوە بۆ بریکارەکانی لە ناوچەکە بەکاردێت".