وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ناوی مامۆستایانی دامه‌زراوی راگه‌یاند
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم ناوی مامۆستایانی دامه‌زراو به‌گرێبه‌ستی ڕاگه‌یاندو له‌كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا فه‌رمانی وه‌زارییان بۆ ده‌رده‌چێت.
ئەمرۆ فاتیح مه‌وله‌وی زاده، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له شاری هه‌ولێر، ناوی مامۆستایانی دامه‌زراو به‌گرێبه‌ستی ڕاگه‌یاند و ئاشكرایكرد له سلێمانی، 604 كه‌س بۆ بنه‌ڕه‌تی و 612 كه‌س بۆ ئاماده‌یی، له هه‌ولێر 639 كه‌س بۆ بنه‌ڕه‌تی و 238 كه‌س بۆ ئاماده‌یی، له دهۆك 386 كه‌س بۆ بنه‌ڕه‌تی و 108 كه‌س بۆ ئاماده‌یی، له گه‌رمیان 169 مامۆستا بۆ بنه‌ڕه‌تی و 21 مامۆستا بۆ ئاماده‌یی، له كه‌ركوك 40 مامۆستا بۆ بنه‌ڕه‌تی و 105 كه‌س بۆ ئاماده‌یی به‌گرێبه‌ست دامه‌زراون.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم ئاشكراشیكرد، له‌كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا فه‌رمانی وه‌زاری بۆ مامۆستا دامه‌زراوه‌كان ده‌رده‌چێت و ده‌توانن مامه‌ڵه‌كانیان ده‌ستپێبكه‌ن.
PM:04:36:05/01/2015