نرخی نان دوو هێندە زیاد دەکات


لە سنوری پارێزگای دهۆک بە هۆی کەمیی و بەرزبوونەوەی نرخی گازەوە بەشێك لە نانەواخانەکان نرخی یەک نان دەکەنە ٥٠٠ دینار، لە کاتێکدا پێشتر ٢ نان بەو نرخە بوە، لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان سەرۆکی کۆمەڵەی نانەواخانەکانی دهۆک دەڵێت "فرۆشتنی یەک نان بە ٥٠٠ دینار تەنیا قازانجێکی زۆر کەمی بۆ نانەواخانەکان تێدایە".

شەممە، ٤ نیسان ٢٠٢٦، ئەیاز بابۆخکی، سەرۆکی کۆمەڵەی نانەواخانەکانی دهۆک ڕایگەیاند "کێشی ئەو نانەی بە ٥٠٠ دینار دەفرۆشرێت ٢٥٠ گرامە.  وە بەبێ چارەسەرکردنی کێشەی غاز و سووتەمەنی لە لایەن حکومەتەوە، مەحاڵە نرخی نان دابەزێت و بە گرانی دەمێنێتەوە".

لە ئێستادا لە پارێزگای دهۆک ١ لیتر گاز بە هەزار ٤٠٠ دینارە. 




PM:02:16:04/04/2026