وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد کە ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی نیسانی ٢٠٢٦ بڕی ٤٣ ملیار و ٩٤ ملیۆن و ١٤١ هەزار دیناری وەک داهاتی نانەوتی مانگی ئازار خستووەتە سەر ئەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق.
ئەم بڕە پارەیە کە داهاتی ناوخۆیی و نانەوتیی هەرێمی کوردستانە بە شێوەی کاش و لە ڕێگەی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراقەوە ڕادەست کراوە و ئەم هەنگاوەش لە چوارچێوەی پابەندییەکانی هەرێمی کوردستانە بۆ ڕادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان بە حکومەتی فیدراڵ لە بەرانبەر دابینکردنی شایستە داراییەکان و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.