زیاتر لە ٣١٦٠ سیستمی سۆلار لە سلێمانی دانراوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند" دانانی سیستمی به‌رهه‌مهێنانی كارەبا له‌ وزەی خۆر سۆلار لە زیادبووندایە و بڕەکەی گەیشتووەتە ٨٥ مێگاوات".

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند" بەپێی ئامارەكانی بەشی وزە نوێبووەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان لە سنوری پارێزگای سلێمانی رۆژ لەدوای رۆژ هاووڵاتیان روو لە دانانی سیستمی كارەبای وزەی خۆر دەكەن و كۆی گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر گەیشتووەتە ٨٥ مێگاوات كارەبا."

ڕوونیشیکردەوە کە بە پێی دوایین ئامارم تا ڕۆژی ٩ی ٣ ی ٢٠٢٥  ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمەكەیان داناوە و لە بەشی وزە نوێبووەكان تۆماركراوە، گەیشتوەتە ٣١٦٦ هاوبەش، لە كاتێكدا مانگێك لەمەوبەر ژمارەیان ٣١١٠ هاوبەش بووە.

ئەوەشی خستەڕوو کە لەو هاوبەشانەی سیستمی سۆلاریان داناوە ٢٦١١ هاوبه‌شی ماڵان و ٤٥٠ هاوبەشی بازرگانی و ١٥ هاوبەشی پیشەسازی و ٨٥ هاوبەشی كشتوكاڵی و ٥ هاوبه‌شی میریین.






PM:01:55:09/04/2026