رۆژی پێنجشەممە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی پەیامێکی بڵاویکردووەتەوە و داوا دەکات کە هەرکەس زانیاری لەسەر ئەو کەس یان گروپانە هەیە کە هێرش دەکەنە سەریان، بۆیان بنیرێت.
لە راگەیەنراوەکەی کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەولێر هاتووە" یارمەتیمان بدە لە ڕاگرتنی هێرشە تیرۆریستییەکان بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و شوێنەکانی تر".
دەشڵێت" ئەگەر زانیاریت لەسەر گرووپە میلیشیا تیرۆریستییەکانی سەر بە ئێران یان کەسانی تری بەرپرسیار لەم هێرشانە هەیە، هەر ئەمڕۆ زانیارییەکانتمان بۆمان بنێرە".