به‌شی یاسا‌و مافی مرۆڤ له مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌كانی
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت "ڕێژه‌ی توندوتیژی جه‌سته‌یی له
قوتابخانه‌كاندا 42% ه، زیاتر له 88%ی مامۆستایان باوه‌ڕیان به‌به‌كارهێنانی توندوتیژیی
هه‌یه دژ به قوتابیان" .
به‌شی یاسا‌و مافی مرۆڤ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان،
ڕاپۆرتی حه‌وته‌می خۆی له‌سه‌ر ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه 3657 ئێزیدی لای داعش ماونه‌ته‌وه‌و
ژماره‌یه‌كیش له‌و ئافره‌تانه به زۆر‌و ناڕه‌وا دوو گیان كراون.
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌شی كه ڕفێندراون‌و تا ئێستا
چاره‌نوسیان نادیاره، ڕاپۆرته‌كه ئاشكرایده‌كات "له هه‌رێمی كوردستان كۆی ژماره‌ی
ڕفێندراون 400 كه‌سه كه تا ئێستا چاره‌نوسیان دیار نیه‌و زۆربەیان سەربەپارتی و
یەكێتین‌و بەشێكیان سەر بەپەكەكه‌ن و حه‌وت كه‌سیشیان سەر بەكۆمەڵی ئیسلامین.
له به‌شێكی ڕاپۆرته‌كه‌دا پشتی به‌ستو به ڕووپێویه‌كی
ڕێكخراوی مناڵپارێزی كوردستان، هاتووه "له كۆی هه‌ر 100 خوێندكارێك له هه‌رێمی
كوردستان، زیاتر له 10 خوێندكار ڕووبه‌ڕووی ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌ی خراپی سێكسی ده‌بنه‌وه"
.
ڕاپۆرته‌كه ڕاشیده‌گه‌یه‌نیت له 10 مانگی سه‌ره‌تای
ساڵی 2014، زیاتر له 600 خاڵه‌تی توندوتیژی دژ به ژنان له هه‌رێمی كوردستاندا تۆماركراون:
27 ژن كوژراون.
37 ژن خۆیان كوشتووه.
177 ژن سوتاون.
76 ژن خۆیان سوتاندووه.
112 ژن ده‌ستدرێژیان
كراوه‌ته‌سه‌ر.
به‌پێی راپۆرته‌كه "ئافرەت تا ئێستا لەهەرێمی
كوردستان بەپلە دوو و وەكو كاڵا سەیردەكرێت و بەئاسانی دەكوژرین و ئازاردەدرێن".
دەقی راپۆرتەكە