به‌و پێیه‌ی تا ئێستا یاسای بودجه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه په‌سه‌ند نه‌کراوه، وه‌زیری دارای هۆشیار زێباری ده‌توانێت نزیکه‌ی 800 ملیار دینار بنێریت بۆ هه‌رێم.
په‌رله‌مانتاری عێراق ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید به سپی میدیا راگه‌یاند " به‌پێی یاسای دارایی و قه‌رزی گشتی ژماره 95 سالی 2004 ئه‌گه‌ر ساڵێک بڕیاردان له‌سه‌ر بودجه‌ی وڵات له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه له 31-12 ئه‌و ساڵه دوا بکه‌وێت، له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری داراییدایه که 1/12 بوودجه‌که بنێرێت بۆ پارێزگایه‌ک".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره که ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراقه، وتی" به پێی ئه‌و یاسایه به‌رێز وه‌زیری دارایی عێراق هۆشیار زێباری له ده‌سه‌ڵاتی خۆیدایه که ئه‌و رێژه‌یه له‌م مانگه‌دا بنێرێت بۆ هه‌رێم که به‌نزیکی 800 ملیار دینار ده‌کات".
ناوبراو وتیشی دوای بڕیاردان له‌سه‌ر بوودجه هه‌رێم پاشماوه‌ی بوودجه‌که وه‌رده‌گرێت.