کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە دەستی کرد بە دابینکردنی بەشە گەنمی سێیەم بۆ ئاشە حکومی و ئەھلییەکان، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی بازرگانی بۆ بەهێزکردنی بڕگەکانی بەشەخۆراکی مانگانە و پاڵپشتیکردنی سیستەمی ئاسایشی خۆراک لە وڵاتدا.
حەیدەر نوری گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی، لە وەزارەتی بازرگانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: لقەکانی کۆمپانیا لە بەغدا و پارێزگاکان دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی پڕۆسەی دابینکردنی گەنم بەپێی پلانێکی کارپێکردنی گشتگیر کە پێشوەختە ئامادەکراوە.
باسی لەوەشکردووە: پڕۆسەکە لەژێر سەرپەرشتی ستافە تەکنیکی و ئەندازیارییەکاندا دەبێت بۆ مسۆگەرکردنی گەیاندنی گەنم و سەقامگیری بەرهەمهێنانی ئارد بۆ هاووڵاتییان.