هەولێر.. دژی هێرشەکانی ئێران گردبوونەوە ئەنجام دەدرێت


لیژنەی کاری چەپی کوردستان بانگەوازێکی بڵاوکردوەتەوە و داوا لە دانیشتوانی شاری هەولێر دەکات دژی "دەستدرێژی و پێشێلکارییەکان" لە لایەن "کۆماری ئیسامی ئێران و گروپە میلیشیاکان" سبەینێ بەشداری گردبوەنەوە بکەن.

دوو شەممە، ٢٠ نیسان ٢٠٢٦، لە بانگەوازەکەدا هاتووە "بانگەوازێک بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی جەماوەری شاری هەولێری خۆشەویست هاوڕێیان، دۆستان و لایەنگرانی حزبمان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە دەستدرێژی و پێشێلکارییە بەردەوامەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و گروپە میلیشیاکانی عێراق بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان، داواکارتانین بەشداری بکەن لە گردبوونەوەیەکی جەماوەریدا".

لە بارەی شوێن و کاتی گردبوونەوەکە لیژنەکە ئاماژەی بەوە کردوە کە "ڕۆژی سێ شەممە، ٢١/٤/٢٠٢٦، کاتژمێر ٤:٠٠ دوای نیوەڕۆ، لەبەردەم پارکی شانەدەر لە هەولێر" بەڕێوەدەچێت.

لە کاتێکدا لە ٨ نیسانەوە ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و ئێران بەڕێوەدەچێت، بەڵام هێرشەکانی کۆامری ئیسلامی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان بەردەوامن.

لیژنەی کاری چەپی کوردستان پێکهاتووە لە حیزبی شوعی کوردستان، حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، بزوتنەوەی گەلی دیموکراتی





PM:10:04:20/04/2026