دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبەردەم پارکی شانەدەر لە هەولێر بە بەشداری هاوڵاتیان، رۆشنبیران، نوسەران، چالاکوانان گربونەوە دژی هێرشەکانی ئێران و گروپە میلیشیاکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
سێ شەممە، ٢١ نیسان ٢٠٢٦، گربوونەوەکە لە لایەن لیژنەی کاری چەپی کوردستانەوە ڕیکخرابوو، هاوڵاتیانی گردبوونەوەکە بە وتنەوەی دروشم و هەڵگرتنی وێنەی شەهیدانی ئەم دوایەی بۆردومانەکانی ئێران بەشداری گردبوونەوەکە بوون.
لە کاتێکدا لە ٨ نیسانەوە ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و ئێران بەڕێوەدەچێت، بەڵام هێرشەکانی کۆامری ئیسلامی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان بەردەوامن.
لیژنەی کاری چەپی کوردستان پێکهاتووە لە حیزبی شوعی کوردستان، حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، بزوتنەوەی گەلی دیموکراتی.
نوێ دەکرێتەوە...