وەزیری پەروەردە رایگەیاند،
تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی لە وادەی خۆیان ئەنجام دەدرێن و لە هەفتەیەکدا
دوو تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت، پرۆگرامەکانی خوێندنیش کەمکراوەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ـی
نیسانی ٢٠٢٦، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند؛ لە پێناو
کەمکردنەوەی فشاری دەروونیی خوێندکاران و خۆ ئامادەکردنیان بۆ تاقیکردنەوەکان، لە
هەفتەیەکدا تەنها دوو تاقیکردنەوە ئەنجامدەدرێت، هەروەها لە خولی دووەمیشدا تاقیکردنەوەکان
رۆژە نا رۆژێک ئەنجامدەدرێن.
وتیشی: خوێندکارانی پۆلی
١٢ـی ئامادەیی ٤٠ رۆژیان لەبەردەستە بۆ خۆئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەکان و تاقیکردنەوەکان
بە تەواوەتی شەفاش و روونە، خوێندکاران دەتوانن بە ئەنجامەکانی خۆیان بە نمرە و وەڵامی
پرسیارەکانەوە ببینن و هەروەها دەتوانن بزانن لەکوێدا هەڵەیان کردووە.