زیاتر لە 60 چەكداری داعش لە كۆبانێ كوژران
هێرشێكی گەورەی چەكدارانی داعش لە كۆبانێ لەلایەن شەڕڤانانی یەپەگەوە تێكشێندراو لەئەنجامدا زیاتر لە 60 چەكداری داعش كوژرانو 9 شەڕڤانی یەپەگەش شەهید بوون.
لەمبارەیەوە ئاری هەركی، هەڵسوڕاوی سیاسی نزیك لە یەپەگە بە سپی میدیای راگەیاند: دوێنێ داعش لەچەند قۆڵەەوە هێرشێكی گەورەی كردە سەر هێزەكانی یەپەگە لەكۆبانێ، بەڵام هەموو هێرشەكان تێكشێندرانو لەئەنجامدا 2 زرێپۆشی داعش سوتاو زیاتر لە 60 چەكداریش كوژران كە لاشەی 38 كەسیان كەوتە دەست هێزەكانی یەپەگە، لەگەڵ ژمارەیەك زۆر چەكو تەقەمەنی.
ئاری هەركی وتیشی "ئهو داستانه به خوێنی پیرۆزی 9 شهرڤانی یهپهگه و یهپهژه تۆمارکرا و به قارهمانی گهیشتنه کاروانی پاکرهوانانی کوردستان".
PM:04:16:07/01/2015