وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی سەبارەت بە ژەهراویبوونی ٧٦ هاوڵاتیەکەی زاخۆ بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت "سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی بەدوداچوونی ژەهراویبوونی ژمارەیەک هاووڵاتی لەشاری زاخۆ کرد"
وەزارەتی تەندروستی چوار شەممە، ٢٢ نیسان ٢٠٢٦ رایگەیاند "لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا سیروان ئەحمەد نجار، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی زاخۆ، بەدواداچوونی رەوشی تەندروستی زیاتر لە ٧٥ هاوڵاتیانی شاری زاخۆی کرد کە بەهۆی خواردنی یەکێک لە چێشتخانەکانی ئەو شارە تووشی ژەهراویبوون ببوون و لەلایەن نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆ پێشوازیان لێکرا و چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدراوە".
لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە "وەزیری تەندروستی جەختی لەسەر وەرگرتنی رێکاری یاسایی لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری خۆپاراستنی تەندروستی زاخۆ کردەوە بەپێی یاسای تەندروستی گشتی کە ئەنجامدراوە بە داخستنی چێشتخانەکە و نمونەکانی خواردن رەوانەی پشکنین کراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ژەهراوویبوون".