نرخی زێڕ دابەزینێکی گەورەی تۆمار کرد

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا داکشانێکی گەورەی تۆمار کرد و هەر ئۆنسەیەک نزیکەی ٨٠ دۆلار دابەزی.

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ ٤٣٢٤ دۆلار دابەزی ئەمەش لە کاتێکدا کە لەکاتی کرانەوەی بازاڕەکاندا نرخی هەر ئۆنسەیەک ٤٧٠١ دۆلار بوو.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەم شێوەیەیە:

- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ١ ملیۆن و ١٥٤ هەزار دینارە.

- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ١ ملیۆن و ٠٥٧ هەزار دینارە.

- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ١ملیۆن و ٠١٠ هەزار دینارە.

- نرخی یەک مسقال زیڕی عەیارە ١٨ بە ٨٦٦ هەزار دینارە.

دوێنی نرخی جۆرەکانی زێڕ بەمشێوەیە بوو:

- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ١ ملیۆن و ١٧٧ هەزار دینارە.

- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ١ ملیۆن و ٧٨ هەزار دینارە.

- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ١ملیۆن و ٣٠ هەزار دینارە.

- نرخی یەک مسقال زیڕی عەیارە ١٨ بە ٨٨٤ هەزار دینارە.




AM:10:30:28/04/2026