بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە کە لە سنوری پردێ ژنێک بە کوژراوی دۆزراوەتەوە کە شوێنەواری چەقۆ بەسەر جەستەیەوە هەیە.
چوار شەممە، ٢٩ نیسان ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "لە گوندی سەربیری سەربە شارەدێی سنووری پردێ ژنێک بە چەقۆ کوژراوە و بە دوای تۆمەتباری سەرەکییدا دەگەڕێین تا ڕادەستی دادگا بکرێت و سزای یاسایی وەربگرێت".
"لێکۆڵینەوەی فەرمی بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەکان و وەرگرتنی وتەی شایەتحاڵەکان دەستی پێکردووە، لە هەمان کاتدا ڕێکارە یاساییەکان و گەڕان بەدوای تۆمەتباری سەرەکیدا بەردەوامە"، پۆلیسی کەرکوک وا دەڵێت.
هەتا ئێستا زانیاری سەبارەت بە ناسنامەی ژنە کوژراوەکە بڵاونەکراوەتەوە.