پارتی: گۆڕان لەسلێمانی مەناعەتی نیە دە یەكی پۆستەكان بداتە ئێمە

سەبارەت بە حكومەتی خۆجێیی سلێمانی، سەرۆكی فراكسۆنی پارتی دەڵێت "گۆڕان مەناعەتی نییە دە یەکی پۆستەکان بداتە ئێمە، کە دەکاتە سەنگەکەی خۆمان لە هەڵبژاردنەکەدا؛ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش دەنگی نەکردووە".

زیاد كاكە رەزا، سەرۆكی فراكسۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی راگەیاند: بڕیار بوو ئەم حەفتەیە شاندی دانوستانکەری یەکێتی و گۆڕان سەردانی لایەنەکانی تر بکەن، هەتا لە حکومەتە خۆجێییەکەی سلێمانیدا بەشی ئەوانیش بدەن، بەڵام دیارە خستوویانەتە حەفتەی دادێ. بە قسەی ئەو بەرپرسە، گۆڕان ئامادەیی خۆی پیشان داوە، یەک لەسەر 10ی پۆستەکان، بدرێتە پارتیی دیموکراتی کوردستان و، یەکێتییش ناڕەزایەتیی دەرنەبڕیوە.

وتیشی: "تاوەکو ئێستا چاوەڕوانی شاندی ھاوبەشی گۆڕان و، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین بۆ بەشداریکردن لە حکوومەتە خۆجێییەکەی سلێمانیدا؛ بڕیاریش بوو ئەم حەفتەیە بێنە سەردانمان، بەڵام هێشتا نەهاتوونە."

سەرۆكی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان، دەیشڵێت: "با جارێ لەگەڵ هەردوو لایەنەکەدا قسە بکەین و، بزانین هەقەکەی خۆمانمان پێ دەدەن یان نا، ئینجا بڕیار دەدەین لە حکوومەتەکەی سلێمانیدا بەشدار دەبین یان دەبینە بەرهەڵست و ئۆپۆزسیۆن."




PM:02:01:08/01/2015