بەفەرمی گرێبەستی كرینی ئۆتۆمبیل بۆ پەرلەمان هەڵوەشایەوە

تارق جەوهەر راوێژكاری راگەیاندن رایگەیاند: ئەمرۆ 8-1-2015 ئەو گرێبەستەی كەلەنێوان بەرێوبەرایەتی گشتی دیوانی پەرلەمانی كوردستان و كۆمپانیای جیهان واژۆكرابوو بەشێوەكی فەرمی  هەڵوەشێندرایەوە.  

راوێژكاری راگەیاندن ئاماژەی بەوەشكرد: بەگوێرەی رێكەوتنی هەردوولا و كۆنووسی واژۆكراوی ئەمرۆی  نێوان بەرێوبەری گشتی پەرلەمان و بەرێوبەری رێپێدراوی كۆمپانیای جیهان بریاردرا بەهەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی كرینی ئۆتۆمبیل بۆ پەرلەمانی كوردستان، هەروەك پەرلەمانی كوردستان كەلایەنی یەكەمی گرێبەستەكەیە هیچ پابەندبوونێكی یاسایی ودارایی بەرامبەر كۆمپانیای ناوبراو  نابێت.
 
دەقی كۆنووسەكە  






PM:02:45:08/01/2015