ئەمڕۆ شەممە (٢ـی ئایاری ٢٠٢٦)، عەلی فالح زەیدی، کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێر و لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.
ئەم سەردانەی زەیدی لە چوارچێوەی هەوڵەکانیدایە بۆ بەدەستهێنانی پشتگیریی لایەنە کوردییەکان بۆ کابینە وەزارییەکەی و بڕیارە لە هەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی کۆببێتەوە، دواتریش سەردانی سلێمانی دەکات بۆ دیدار لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
ئەمە لە کاتێکدایە، پارتی بایکۆتی کۆبوونەوەکانی پەرلەمای عێراقی کردوە و سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو ئەگەر هەیە پشکی کورد لە وەزارەتەکان ٥ بێت و شیعە ١٢ وەزارەت و سونەش ٥ وەزارەت بێت.
عەلی زەیدی کە لەلایەن چەند سەرکردەیەکی دیاری چوارچێوەی هاوئاهەنگی و هاوپەیمانییەکانی دیکەی شیعەوە یاوەری دەکرێت، تەنیا ٣٠ ڕۆژی لەبەردەمدایە بۆ پێشکەشکردنی کابینەکەی بە پەرلەمان، کە لە ئێوارەی ٢٧ـی نیسانی ڕابردووەوە کاتەکەی بۆ هەژمار کراوە.