کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوە، ناوخۆ، بەرگری تورکیا بەجیا کۆبۆوە و لە دوای کۆبونەوەی لەگەل رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکایەتی تورکیا راگەینادراوێکی سەببارەت بە ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە بڵاو کردەوە.
شەممە، ٩ ئایار ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەی سەرۆکایەتی تورکیادا هاتووە "سەرۆک ئەردۆغان داخی خۆی دەربڕی کە خاکی عێراق بە هەولێریشەوە لە شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران کراوەتە ئامانج، تورکیا بە هیچ شێوەیەک نایەوێت ململانێکان بۆ وڵاتانی دیکەی ناوچەکەمان بگوازرێتەوە، هاوسۆزیمان لەگەڵ حكومهتی ههرێم لەم قۆناغهدا بەردەوام دەبێت".
سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق ئەردۆغان رایگەیاندوە "پاراستنی سەقامگیری لە عێراق بۆ هەموو ناوچەکە گرنگە، هەروەها پێکهێنانی حکومەت لە زووترین کاتدا خزمەت بە یەکڕیزی و یەکپارچەیی عێراق دەکات".
لە بارەی "پرۆسەی ئاشتی" کە حکومەتی تورکیا ناوی ناوە "پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر"، سەرۆکی تورکیا وتویەتی "سورین لهسهر سهرخستنی پرۆسەی تورکیا بێ تیرۆر، هەروەها خوازیاری ئاشتی و سەقامگیرین لە تورکیا و لە وڵاتانی دراوسێ.".
لە دواتردا مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەگەڵ چەند وەزیرێکی حکومەتی تورکیا لە بارەی پرسەکانی "ڕێگای گەشەپێدان" و "بازراگانی و وزە"، "دواین گۆڕانکاریەکانی هەرێم وعێراق" کۆبوەوە.