بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، یەکەم کاروانی حاجیانی سلێمانی
لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی، بەرەو سعودیە بەڕێ بکەوێت.
لەمبارەیەوە كاروان ستونی، وته‌بێژی فه‌رمی حه‌ج و عومره‌ی
كوردستان راگەیاند: تا ئێستا زیاتر له ٨٨٠ حاجی كوردستان به سه‌لامه‌تی گه‌یشتوونه‌ته
خاكی سعودیه و ئێوارەی ئەمڕۆ ١٤٧ حاجی لە سلێمانی بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون.
وتیشی: به پێی خشته‌ی دیاریكراو تا ١٧ی ئەم مانگە ته‌واوی
حاجیانی كوردستان ده‌گه‌نه سعوودیه و له ئێستادا هه‌موو تیمه‌كانیان به باشترین
شێوه به پێشوازییه‌كی زۆر گه‌رم و جیاواز له چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی حاجیاندا.