لیژنەی باڵای ئاسایشی عێراق و ئێران لە کۆبوونەوەیەکی فەرمیدا لە بەغدا پرسی گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێرانیان لەناو خاکی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد.
تێیدا نووسینگەی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند کە هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستی توندکردنەوەی ڕێوشوێنەکانی سەر سنوور و ڕێگریکردن لە هەر جموجۆڵێکی چەکداری کردووەتەوە کە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی هەردوو وڵات و سەقامگیری ناوچەکە.
لە کاتی کۆبوونەوەکەدا شاندی ئێرانی زانیاری وردی سەبارەت بە چالاکییەکانی بەشێک لە گروپە چەکدارە ئێرانییەکان کە لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان نیشتەجێن خستووەتە ڕوو و هەردوولاش ڕێککەوتوون لەسەر بەردەوامبوونی هەماهەنگییە ئەمنییەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ ئەم پرسە بە جۆرێک کە دڵنیایی بدات لە ڕێگریکردن لە هەر چالاکییەکی سەربازی کە زیان بە پەیوەندییە هەرێمایەتییەکان بگەیەنێت.
قاسم ئەعرەجی لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا دووپاتی کردەوە کە هەڵوێستی فەرمیی عێراق ڕوونە و ڕێگە نادەن خاکی وڵاتەکەیان بۆ ئەنجامدانی هیچ کردەوەیەکی دوژمنکارانە دژی وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنرێت و ئەم هەنگاوانەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بەغدا و تارانن بۆ کۆنترۆڵکردنی زیاتری سنوورەکان و نەهێشتنی ئەو گرژییە ئەمنییانەی کە ماوە ماوە لە ناوچە سنوورییەکان