بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند'' بۆ ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ی ئایاری ٢٠٢٦ بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و پێشبینی دەکرێت لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا نمە باران و هەورەبرووسکە ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری شارەکان بگرێتەوە.''
هاوکات تۆزێکی سوک لە کەشدا دەبێت بەتایبەت لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری هەرێم و پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن کە ئەمەش دەبێتە هۆی فێنکبوونی کەشوهەوا لە زۆربەی ناوچەکاندا
بۆ سبەی چوارشەممە ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت بەڵام لە ناوچەکانی باکووری هەرێم ئەگەری بەردەوامیی نمە باران و هەورەبرووسکە دەمێنێتەوە، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆی سبەینێدا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە ناوچەکانی باشووری هەرێم و گەرمیان لە ئارادایە و خێرایی با هەندێک جار چالاک دەبێت و مەودای بینین کەمێک کەم دەکاتەوە کە پێویستە شۆفێران لە ڕێگەکانی دەرەوەدا ئاگاداری سەلامەتی خۆیان بن
بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما بۆ سبەی چوارشەممە بە یەک تا سێ پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزمتر دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ٣٠ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٢٦ پلەی سیلیزی
سۆران: ٢٧ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ١٨ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٢٨ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٣١ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٣٠ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٣٠ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٣٠ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٣٣ پلەی سیلیزی