چه‌کدارانی داعش شه‌وی رابردوو هێرشیكی توند‌و
به‌رفراوانیان له قؤلی گوێرو مه‌خموره‌وه کرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه،
له به‌ره‌ی گوێر شه‌ڕ دژواره، له مخمور
داعش شکا.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له هێزی پێشمه‌رگه
به سپی میدیای راگه‌یاند که چه‌کدارانی داعش وه‌ک دوا هێرشیان بێت هه‌رچی هێزو توانی
خۆیانه هێرشیان کرده سه‌ر قۆڵی مه‌خمور و گوێر له ئه‌نجامدا هێزه‌کانی داعش له
مه‌خمور شکان، به‌لآم له گوێر پێشڕه‌ویان کرد‌و شه‌ڕێکی دژوار روویدا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی سپی باسی له‌وه کرد که
داعش کۆنترؤڵی گوێری کردووه‌و ژماره‌یه‌کی زۆر خه‌ڵک ئاواره‌بوون و ئێستا شه‌ڕێکی
قورس له ئارادایه.
هاوکات له قؤلی مه‌خمور هێرشه‌که‌ی داعش
تێکشکاوه، به‌لآم له‌هه‌ردوو به‌ره شه‌ڕ به‌قورسی به‌رده‌وامه.