کۆمپانیای ئاسیاسێڵ
پێشەنگی دابینکاری خزمەتگوزاری پەیوەندییەکان و چارەسەرە دیجیتاڵییەکان لە عێراق، ڕایگەیاند
کە بڕی ١٢٥ ملیۆن دیناری وەکو بەخشینی دارایی پێشکەش کرد بە کەرتی تەندروستی و
چاودێریی منداڵان، ئەمەش لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییە بەردەوامەکانیەتی لە بواری بەرپرسیارێتیی
کۆمەڵایەتیدا.
بە پێی راگەیەنراوێکی
ئاسیاسێڵ، بڕی بەخشینەکە بەشێوەیەکی یەکسان دابەشکرا لە نێوان ماڵی عێراقی بۆ داهێنان
لە بەغدا و نەخۆشخانەی هیوا بۆنەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە سلێمانی، کە بۆ هەر لایەنێک
بڕی ٦٢،٥ ملیۆن دینار تەرخانکرا، بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی پێداویستییە پزیشکی و مرۆییەکانی
هەردوو دامەزراوەکە و بەهێزکردنی هەوڵەکانیان لە خزمەتکردنی منداڵان و نەخۆشاندا.
لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا
شاندێکی ئاسیاسێڵ، دوو سەردانی فەرمییان بۆ هەردوو دامەزراوەکە لە بەغدا و سلێمانی
ئەنجامدا و تێیدا بەخشینەکە ڕادەستکرا، ئەمەش وەک دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی کۆمپانیاکە
بە پاڵپشتیکردنی دەستپێشخەرییە مرۆیی و تەندروستییەکان کە کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆیان
لەسەر ژیانی کۆمەڵگا هەیە.
بەم بۆنەیەوە، بەڕێز
فاروق مستەفا ڕەسوڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئاسیاسێڵ، ڕایگەیاند:
"لە ئاسیاسێڵ، باوەڕمان
وایە کە ڕۆڵی ئێمە تەنها کورت نابێتەوە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندییەکان
و چارەسەرە دیجیتاڵییەکان، بەڵکو درێژ دەبێتەوە بۆ پاڵپشتیکردنی کۆمەڵگا و وەستان
شان بە شانی ئەو چین و توێژ و دامەزراوانەی کە پێویستیان بە هاوکاری هەیە.ئەم بەخشینە
لە چوارچێوەی ستراتیژی ئاسیاسێڵدایە بۆ بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتی، کە ئامانج لێی
پاڵپشتیکردنی کەرتە گرنگەکانە، لە پێش هەموویانەوە کەرتەکانی تەندروستی و چاودێریی
منداڵان. ئێمە شانازی دەکەین بە پاڵپشتیکردنی ماڵی عێراقی بۆ داهێنان و نەخۆشخانەی
هیوا بۆ نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لەپای ئەو خزمەتگوزارییە مرۆییە گەورانەی پێشکەشی دەکەن."
ئەم بەخشینە لە
چوارچێوەی پەرۆشیی ئاسیاسێڵدایە بۆ بەهێزکردنی بەرپرسیارێتییە کۆمەڵایەتییەکەی و
پاڵپشتیکردنی منداڵان و نەخۆشان، و وەستان شان بەشانی دامەزراوە مرۆیی و تەندروستییەکان،
کە بەشدارن لە بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی پێکەوە گرێدراو و سەقامگیرتر.
ئاسیاسێڵ جەختی لە بەردەوامیی
خۆی کردەوە لە گرتنەبەری ئەو دەستپێشخەریانەی کە گەشەپێدانی کۆمەڵگا بەهێز دەکەن و
پاڵپشتی کەرتە گرنگەکانی عێراق دەکەن، ئەمەش لەسەر بنەمای باوەڕی بە گرنگیی هاوبەشیی
نێوان کەرتی تایبەت و دامەزراوە مرۆییەکان لە دروستکردنی کاریگەرییەکی ئەرێنی و بەردەوام.