کەشناسی: بارانبارین و هەورەبروسکە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و بەیانی ئاسمانی هەرێمی کوردستان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی ١٥ی ئایاری ٢٠٢٦، کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە کاتەکانی بەیانی ئەمڕۆوە لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ نمەباران دەستپێدەکات، پاشان لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کاریگەریی بارانبارینەکە زیاد دەکات و زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە، پێشبینی دەکرێت لە هەندێک کاتدا بارانبارینەکە بە شێوەی تاوەباران و هەورەبروسکە بێت، هاوکات هۆشداریی ئەوەش دراوە کە لە هەندێک ناوچە، بەتایبەت لە بەشێکی سنووری پارێزگای هەولێر، ناوچە دەشتاییەکانی باشووری هەرێم، ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکووک، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵباران هەیە.

سەبارەت بە پلەکانی گەرما، کەشناسی ڕایگەیاندووە کە پلەکان نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ هەینی:

هەولێر: ٣١ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٢٨ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٢٨ پلەی سیلیزی

کەرکووک: ٣٤ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ٣٠ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٣٠ پلەی سیلیزی

سۆران: ٢٦ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ٣٧ پلەی سیلیزی

پیرمام: ٢٧ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ١٦ پلەی سیلیزی.

هاوکات سبەىنێ شەممە ١٦ی ئایار ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک لە کەشدا , هەروەها لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم ئەگەری باران بارین هەیە کە هەندێک کات بە شێوەی تاوە باران و هەورە بروسکە دەبێت .

پلەکانی گەرما / بە ( ٢ - ٣ ) نزمتر دەبێت لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٢٨ پلەی سیلیزی

پیرمام : ٢٥ پلەی سیلیزی

سۆران : ٢٥ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ١٤ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٢٦ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : ٢٩ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٢٥ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ٣٧ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٢٨ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٣٥ پلەی سیلیزی




AM:11:36:15/05/2026