کۆسرەت رەسوڵ: هه‌موومان له‌ژێر چه‌تری یه‌كێتیدا كارده‌كه‌ین، نه‌ك حزبی ده‌سته‌و تاقمێك
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی رایدەگەیەنێت: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هی هه‌موو ئه‌وانه‌یه كه پێوه‌ی ماندووبوونه‌و قوربانیان له‌پێناوی داوه‌و له‌دوای كۆنگره‌ی یه‌كه‌میشه‌وه یه‌كێتی یه‌ك حزب و یه‌ك رێكخستنه‌و هه‌موومان له‌ژێر چه‌تری یه‌كێتیدا كارده‌كه‌ین، نه‌ك حزبی كه‌س و گروپ و ده‌سته‌و تاقمێك.
سایتی فەرمی یەکێتی بڵاوکردووەتەوە، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10/1/2015 له‌میانی سه‌ردانێكیدا بۆ مه‌ڵبه‌ندی 3 ی هه‌ولێری یه‌كێتیی وتارێکیداوە، كه تێیدا هه‌ریه‌ك له رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی مه‌ڵبه‌ند و كادیرانی سنووری هه‌ولێر ئاماده‌یبوون.
له‌سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری سه‌رجه‌م شه‌هیدانی جه‌نگی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر كرد‌و ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی شه‌وی رابردووی داعشی كرد، بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی كوردستان و وتی: دڵنیابن به‌رگری له‌بست به‌بستی خاكی كوردستان ده‌كه‌ین.
لای خۆیه‌وه كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وێڕای پیرۆزبایی كردن به‌بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی تازه‌وه وتی: ئاواته‌خوازم ساڵی نوێ ساڵی رزگاری یه‌كجاری بێ بۆ گه‌لی كوردمان و به ئاواته‌كانمان بگه‌ین و له دوژمنه‌كانمان رزگارمان ببێ.
له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی نێوان سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی وتی: سه‌رجه‌م ئه‌و پرۆژه‌و گفتوگۆیانه‌ی كه ده‌كرێن له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی و گه‌شه‌سه‌ندنیدایه‌و هه‌ر حزبێكی تر له‌شوێنی یه‌كێتی بووایه ئێستا توابووه‌وه، ئه‌وه یه‌كێتییه هه‌میشه له گه‌شه‌سه‌ندن و نوێبوونه‌وه‌دایه.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی وتیشی: دوای كۆبوونه‌وه‌كانمان بڕیارمانداوه چه‌ند لیژنه‌یه‌ك پێكبێت و دوای ته‌واوبوونی كاری لیژنه‌كان له مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بڕیاری كۆتایی ده‌ده‌ین و هه‌موو تواناكان ده‌خه‌ینه‌وه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ببووژێنینه‌وه‌و له جاران به گوڕتر بێینه‌وه گۆڕه‌پانه‌كه.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی رووی ده‌می كرده كادیرانی یه‌كێتی و وتی: دڵنیابن ئه‌م كێشانه كۆتایی دێ و ته‌نها یه‌ك یه‌كێتی هه‌یه‌و هی هه‌مووانه، هیچ كه‌سێك ناتوانێ یه‌كێتی قۆرخ بكا‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاگر خۆش ده‌كه‌ن و له‌دوای فیتنه‌یی ده‌گه‌ڕێن هیوادارم واز له‌م كارانه بێنن.
PM:03:00:10/01/2015