وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی سامان عەلی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد کە لە رێگای سەرەکیی کەلار و دەربەندیخان و لە رێگای نێوان کفری و کەلار کامێرای خاڵ بۆ خاڵ دانراوە.
دوو شەممە، ١٨ ئایار ٢٠٢٦، سامان عەلی رایگەیاند "لە جووتسایدی کەلار - دەربەندیخان ٢٦ کامێرا دادەنرێن کە بۆ هەر سایدێکیان ١٣ کامێرای خاڵ بۆ خاڵ دەبێت، لەسەر رێگەی کفری – کەلاریش ١٦ کامێرای چاودێریی خاڵ بۆ خاڵ دانراون، بۆ هەر سایدێکی ٨ کامێرا دانراون و بە شێوەی ئەزموونی خراونەتە کار، بەم زووانە سەرپێچیی تۆماردەکەن".
لەبارەی دیاریکردنی خێرایی رێگەکانەوە، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان وتی"بە گوێرەی شوێنەکان دەگۆڕدرێ، بۆ نموونە، لە رێگەی کەلار – رزگاری ٦٠ بۆ ٨٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دیاری کراوە، بەڵام کە لە رزگاری دەچیتە دەرەوە دەبێتە ٨٠ بۆ ١٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا".
بە پێی زانیارییەکان شوێنی دانانی کامێراکان دەستنیشان کراوە و پلانەکەش بۆ وەزارەتی ناوخۆ نێردراوە و چاوەڕێی وەڵامن.