بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتی پێشبینیی کەشوهەوای بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە بەرزبوونەوەی کەمێکی پلەکانی گەرما و نەمانی ئەو دۆخە ناجێگیرە دەکات کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا ناوچەکەی گرتبووەوە.
ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان، بەتایبەتی ناوچە سنوورییەکانی باکووری هەرێم، ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و ئەگەری بارینی تاوەباران و بروسکە لەو ناوچانەدا هەیە، بۆ کاتەکانی ئێوارە کەشوهەوا بە گشتی بەرەو سەقامگیربوونەوە دەچێت.
پلەکانی گەرما، بەراورد بە دوێنێ (١-٢) پلەی سیلیزی کەمێک بەرز دەبنەوە
ئاماژەبەوەشکراوە، سبەی ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و پەڵەهەوردا دەبێت، هاوکات ئەگەرێکی کەم بۆ بارینی نمەباران لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری هەرێمی کوردستان لە ئارادایە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر ٢٨ پلەی سیلیزی
پیرمام ٢٤ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران ١٨ پلەی سیلیزی
سلێمانی ٢٤ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ ٢٨ پلەی سیلیزی
دهۆک ٢٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ ٢٨ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە ٢٨ پلەی سیلیزی
گەرمیان ٣٢ پلەی سیلیزی