راوێژکاری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، عەلی ئەکبەر وەلایەتی لە نوێترین لێدوانیدا هێرش دەکاتە سەر هەرێمی کوردستان و ئیمارات و بەحرەین.
پێنج شەممە، ٢١ ئایار ٢٠٢٦، عەلی ئەکبەر، راوێژکاری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی رایگەیاند "سەرەڕای ئەوەی حکومەتی عێراق هەڵوێستێکی دژایەتی بەرامبەر بە ئیسرائیل هەیە، بەڵام هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵیدا هێشتووەتەوە".
عەلی ئەکبەر وتوشیەتی کە "ئیمارات و بەحرەین خراپترین هەڵوێستیان بەرامبەر دەستدرێژییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران گرتووەتەبەر".
ئەمە یەکەمجار نیە کە بەرپرسانی ئێران باس لە پەیوەندی "نێوان ئیسرائیل و هەرێمی کوردستان" دەکەن و هەفتەی پێشو محەمەد باقە قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند "ئەگەر بمانەوێت لە ئیسرائیل بدەین، لە جۆلان لێی نادەین، بەڵکو لە هەرێمی کوردستان لێی دەدەین".