بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتی پێشبینیی کەشوهەوای بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە جێگیربوونی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ڕۆژی شەممەوە دەکات.
ئەمڕۆ ئاسمان لە زۆربەی کاتەکاندا ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی پارێزگای هەولێر، دهۆک، و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و سۆران، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا ئەگەری دروستبوونی تاوەباران و نمەبارانی پچڕپچڕ و کورتخایەن هەیە کە هەندێک کات هەورەبروسکەی لەگەڵدا دەبێت.
سبەی ئاسمان لە زۆربەی کاتەکاندا بە تەواوی ساماڵ دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵەهەور، کەشوهەوا بە گشتی ڕووەو گەرمبوون دەچێت.
پلەکانی گەرما، بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ (٢-٣) پلەی سیلیزی بەرزتر دەبنەوە
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر:٢٩ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٢٥ پلەی سیلیزی
سۆران: ٢٦ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ١٨ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٣٠ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٣٢ پلەی سیلیزی
دهۆک:٢٩ پلەی سیلیزی
زاخۆ٢٨ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٣١ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٣٦ پلەی سیلیزی