جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) سەزای تەمەلی ڕایگەیاند یەکشەممە ٢٤ـی
ئایار، شاندی ئیمراڵی دەچنە دوورگەی ئیمراڵی و دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان،
سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە ئەنجام دەدەن.
تەمەلی بەشداریی لە بەرنامەیەکی
ئیلکە تیڤی کرد، لەو بەرنامەیەدا دووپاتی کردەوە، شاندەکە لە پەروین بوڵدان و مەدحەت
سەنجەر و فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ پێکدێت و ٢٤ـی ئایار، دیدار لەگەڵ ئۆجەلاندا ئەنجام دەدەن.
دوایین جار، شاندەکە لە
٢٧ـی ئادار دیداریان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان ئەنجامداوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە پرۆسەی ئاشتی دووچاری
راوەستان بۆتەوەو، تا ئێستا پەرلەمان و هەردوو حزبی دەسەڵاتدار ئاک پارتی و مەهەپە
ئامادەنین یاسا بۆ پرۆسەی ئاشتی دەربکەن و، سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە عەبدوڵا ئۆجەلان رزگار بکەن.